چۆن دەبێ سەربەست، گەلی ژێردەست، کە کچ
دابەستەبێ؟
بەس نەبێ ئەو کۆیلەتیی و ئەو کچ لە ژوور دابەستنە؟
لادە چارشێوی رەشت، با دەرکەوێ کوڵمەی گەشت
چوون لەقەڕنی بیستەما، زۆر عەیبە ئەم ڕووگرتنە
کیژی خەڵکی بۆمبی ئاتۆمی دروستکرد و ئەتۆش
هەر دەزانی ناوی ئەستوێڵک و دەرخۆنە و پنە!
مامۆستاهێمن